هیشام هاشمی شارەزای سەربازی عێراق کوژرا

09:10 - 06/07/2020
عێراق

کەمێک پێش ئێستا لەلایەن گروپێکی چەکداری نەناسراوە شارەزای سیاسی و سەربازی ناسراو هیشام هاشمی لەبەغدا کوژرا.

 

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردوە هاشمی بەسەختی بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی ئین نەفیس بەڵام گیانی لەدەستداوە.

 

هیشام هاشمی لە ساڵی 1973 لە دایکبووە و شارەزایەکی باشی لە بواری گروپە چەکدارەکان و میلیشیاکان هەبووە و بەردەوام وتار و زانیاری لەسەریان بڵاودەکردەوە.

2996 جار خوێندراوەتەوە