وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی حکومەتی
عێراق دەداتەوە و رایدەگەیێنێت، تورکیا لە دژی هەر چالاکییەکی رووخێنەر کە لە خاکی
عێراقەوە دەکرێتە سەر سنوور، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، لە چوارچێوەی یاسای بەرگریلەخۆکردنی
نێودەوڵەتیی رەوادا پێداگر دەبێت لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست.
لە
راگەیەنراوێکدا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وەڵامی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران
و وەزارەتی دەرەوەی عێراقی دایەوە و رایگەیاند،"ئێمە پێشتر وەڵامی پێگەکانی عێراقمان
دابووەوە لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی چڕنووک دژی پەکەکە کە عێراقی کردووەتە مۆڵگەی خۆی،
لەمبارەیەوە چەند روونکردنەوەیەکی تازە و بێبنەما لەلایەن پێگەکانی عێراقەوە
هاتوون.
باس لەوەشکراوە "جارێکی دیکە ئەمە
بەبیر دەخەینەوە کە ئامادەی هاوئاهەنگیین بۆ بەرەنگاربوونەوەیەکی هاوبەشانە دژی پەکەکە
کە ئاسایشی عێراقیشی خستووەتە ژێر هەڕەشە و پێشێلی سەروەرییەکەی کردووە".
دەشڵێت،"تا ئەو کاتەی ئەم چاوەڕوانییە
بەبێ وەڵام بمێنێتەوە، تورکیا لە دژی هەر چالاکییەکی رووخێنەر کە لە خاکی عێراقەوە
دەکرێتە سەر سنوور، ئاسایش و سەقامگیرییەکەی، لە چوارچێوەی یاسای بەرگریلەخۆکردنی
نێودەوڵەتیی رەوادا پێداگر دەبێت لەسەر گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست".
11053 جار خوێندراوەتەوە