فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا سنوری ناوچەکانی شیلادزێ و دێرەلوک بۆردوماندەکەن.
هێزە ئاسمانییەكانی سوپای توركیا دەستیان بەبۆردومانكردنی چیای خانتیر لە ناحیەی دەركاری سەر بە قەزای زاخۆ كردووە.
سەرچاوەیەك لەناحیەی دەركار راگەیاند، توركیا لەمانگی رابردووەوە لەنزیك چیای خانتیر خاڵێكی داناوە، دوای هێرشەكانی مانگی رابردووش پێنج خاڵی وەك رەبیە داناوە، ئەمڕۆش بۆردومانی ئەو چیایەی كردووە و ژمارەیەك گوندیش چۆڵكراون.
لەسەرلەبەیانی ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی چوار جار چیای لینك لە ناحیەی دێرەلۆكی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردومان كرا، لەسەرەتای مانگی رابردوو كوڕ و باوكێك لەچیای لینك بەهۆی بۆردومانی سوپای توركیا كوژران.
942 جار خوێندراوەتەوە