کەشناسی هەرێم؛ پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە و ئەگەری تاوە باران هەیە

KNN : Kurdish News Network
10:24 - 03/07/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئەمڕۆ و سبەی لە زۆربەی شارەکان ئاسمان ساماڵ بۆ پەڵە هەوردەبێت، لە هەندێک ناوچە ئەگەری تاوە باران هەیە هاوکات پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

 

لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 40، سبەی 41 پلە دەبێت، لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 40، سبەی 42 دەبێت.

 

لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 41، سبەی 43 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 44، سبەی 45 پلە دەبێت.

 

1281 جار خوێندراوەتەوە