هێزەكانی عێراق گۆڕێكی
نوێی بەكۆمەڵیان لە گوندێكی رۆژئاوای موسڵ دۆزییەوە، دوای سێ ساڵ بەسەر رزگاركردنی
ئەو ناوچەیە لە دەست چەکدارانی رێكخراوی داعش.
ئەمڕۆ هەینی، لە گوندی
حمیدات نزیك ناحیەی بادوش كە دەكەوێتە رۆژئاوای شاری موسڵ، دوای سێ ساڵ لە رزگاركردنی
تەواوی ئەو ناوچەیە لەژێردەستی داعشدا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزرایەوە، كە رێكخراوی داعش
ئەنجامیداوە.
هێزە عێراقییەكان
ژمارەیەك تەرمیان لەناو خەندەقێكدا دۆزیوەتەوە كە سەدان مەتر قوڵە و بەرپرسانی
ناوچەكەش دەڵێن شارەزایانی پزیشكی توێكاری جەستە سەرقاڵی ئەنجامدانی پشكنینەكانیان
بون بەڵام بەهۆی كۆرۆناوە كارەكە راگیراوە.
بەگوێرەی وتەی بەشێك لە بەرپرسان، تەرمەكان پێدەچێت زۆرینەیان
زیندانیانی سەر بە هۆز و خێڵە شیعەكان بن، كە چەكدارانی رێكخراوی داعش دەریانكردون
لە زیندانی بادوش دوای ئەوەی ساڵی 2014 دەستیانگرت بەسەر ناوچەكەدا.
728 جار خوێندراوەتەوە