وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، بەهۆی رێکارەکانی ڤایرۆسی
کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوتەوە رێژەی هەژاری لە وڵاتدا بەرزبوەتەوە.
عادل رکابی وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندوە، پێش بڵاوبونەوەی
ڤایرۆسی کۆرۆنا و دابەزینی نرخی نەوت رێژەی هەژاری لە سەدا 22 بوو، بەڵام بەپێی
ئامارەکان ئێستا بووە بە سەدا 34
وەزیری کاروباری کۆمەڵایەتی ئاماژەی بەوەشکردوە، وەزارەتەکەیان لەگەڵ چەندین
لایەنی نیودەوڵەتی و ناوخۆی کاردەکات بۆ دابینکردنی ژیانی شایستە بۆ هەژاران و تا
ئێستاش بەردەوامن لە دابەشکردنی مینحە بەسەر ئەوانەی بەهۆی رێکارەکانەوە زیانیان
بەرکەوتوە.
عادل رکابی داواشیکرد پیویستە ئەنجومەنی وەزیران هەوڵی زیاتر بدات بۆ دابینکردنی
پارە بۆ هەژاران، لە رێگەی تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و کەسانی بێ سەرپەرشتەوە، چونکە
ئێستا رێژەیەکی زۆری هاوڵاتیان دۆخی داراییان خراپە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و رێکارەکانی دژی ڤایرۆسی
کۆرۆنا عێراق و هەرێمی کوردستان کەوتونەتە قەیرانی داراییەوە،کاریگەریشی لەسەر
ژیانی هاوڵاتیان دروستکردوە.
623 جار خوێندراوەتەوە