شانشینى ئەردەن بە یەکەم وڵات
دادەنرێت لە زۆرترین ڕێژەى جگەرەکێش تێیدا و لە ریزبەندى ئەو وڵاتانەى زۆرترین
جگەرەکێشیان تێدایە لە پلەى یەکەمدایە.
بە پێى ئامارەکانى رێکخراوى تەندروستى جیهانى کە بۆ ڕێژەى جگەرەکێشان لە وڵاتانى
جیهاندا ئەنجامدراوە، وڵاتى ئەردەن لە پلەى یەکەمدایە لە رووى زۆرى جگەرەکێشان
تێیدا.
تەلەفزیۆنى فەرمى شانشینى ئەدەنیش رایگەیاند، بە تێکڕایى لە %4 ى خەرجى
خێزانە ئەردەنییەکان بۆ کڕینى جگەرەیە.
لە راپۆرتێکى بنکۆڵکارى تەلەفزیۆنى ئەردەندا هاتووە، یەک لەسەر سێى
دانیشتووانى ئەو وڵاتە جگەرەکێشن و ساڵانەش (200) ملیۆن دینارى ئەردەنى بۆ
چارەسەرکردنى ئەو نەخۆشییانە خەرجدەکرێت کە لە ئەنجامى جگەرەکێشانەوە تووشى خەڵکى
دەبێت.
2312 جار خوێندراوەتەوە