وەزیری نەوتی عێراق: پێویستە هەرێم رێژەی هەناردەکردنی نەوت کەمبکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:22 - 28/06/2020
عێراق
+
-

وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند پێویستە هەرێمی کوردستان رێژەی هەناردەکردنی نەوت کەمبکاتەوە و پابەندی رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس بێت.

 

ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەی سەباحی عێراقی ڕاشیگەیاندوە،گفتوگۆکان لەگەڵ هەرێم بەردەوامن بە مەبەستی گەیشتن بە رێکەوتن و پێویستە هەرێم بەرهەمی رۆژانەی دابەزێنێت بۆ 370 هەزار بەرمیل.

 

وەزیری نەوت ڕاشیگەیاندوە، هەوڵەکان بەردەوامە بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێم و پێویستە سەرجەم حەقلە نەوتیەکان بە یەک سیاسەتی ئیتیحادی بەڕێوەببرێت لەگەڵ پاراستنی مافەکانی هەرێم بەپێی دەستور.

ئەوە لەکاتێکدایە ئێستا هەرێم رۆژانە 450 هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوە دەکات،بەڵام بەپێی رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس پیویستە عێراق رۆژانە یەک ملیۆن بەرمیل کەمبکاتەوە بۆیە بەرپرسانی عێراق داوا دەکەن هەرێمیش رێژەی هەناردەکردنی نەوتی خۆی کەمبکاتەوە.

672 جار خوێندراوەتەوە