بەفەرمانی کازمی چەند تۆمەتبارێکی قاچاخچێتیکردن بە هێڵی ئینتەرنێت لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

KNN : Kurdish News Network
02:45 - 27/06/2020
عێراق
+
-

فەرماندەی بەرپەرچدانەوەی خێرا رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە، چالاکییەکیان دژ بە قاچاخچیانی بواری ئینتەرنێت، لە چەند پارێزگایەک ئەنجامداوە.

 

لە  راگەیەنراوێکدا هاتووە،"لە ژێر فەرمانی فەرماندەی هێزە چەکدارەکان، فەرماندەی هێزەکانی بەرپەرچدانەوەی خێرا هەستاوە بە ئەنجامدانی چالاکییەک دژ بە قاچاخچیانی بواری ئینتەرنێت لە هەریەک لە پارێزگاکانی دیالە، نەینەوا و سلێمانی.


بەپێی بەیاننامەکەش چەند کەسێک دەستبەسەر کراون و دەستگیراوە بەسەر چەندین ئامێر و بورجی هێڵی ئینتەرنێت.


لە عێراق چەندین کۆمپانیا هەیە کە تایبەتن بە قاچخچییەتی کردن بە هێڵەکانی ئینتەرنێت، کە سەر بە بەرپرسانی باڵای عێراقن بە نرخێکی زۆر کەم لە کۆمپانیا فەرمییەکان دەیکڕن و بە نرخێکی گرانتر دەیفرۆشنەوە بە هاولاتیان.


زانیاری زیاتر لە بەشی عەرەبی دیجیتاڵ میدیای KNN بخوێنەرەوە.

12685 جار خوێندراوەتەوە