وەزارەتى دارایى هەرێم
رایدەگەیەنێت، رۆژى یەکشەممە و دووشەممە، موچەى دیوان و لیواکانى وەزارەتى
پێشمەرگە و یەکەکانى (70) و (80) دابەشدەکرێت.
وەزارەتى دارایى و ئابورى حکومەتى هەرێمى
کوردستان رایدەیەگەیەنێت، سبەی یەکشەممە (28/6/2020) موچەى مانگى شوباتی دیوان و لیواکانى
وەزارەتى پێشمەرگە خەرج دەکرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، رۆژى دووشەممە
(29/6/2020) موچەى یەکەکانى (70) و (80)ى سەر بە وەزارەتى پێشمەرگە دابەش دەکرێت.
دابەشکردنى موچەى مانگى دوو لە
کاتێکدایە، کە شەممەى ئەمڕۆ موچەى وەزارەتى تەندروستى وەک یەکەم وەزارەت دابەش
دەکرێت.
46012 جار خوێندراوەتەوە