دوو نیشانەى دیکەى توشبوونى کۆرۆنا ئاشکرا دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
07:04 - 26/06/2020
تەندروستی
+
-

سەنتەرى چارەسەکردنى نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا رایگەیاند، هەر یەکە لە حاڵەتەکانى سکچوون و ئازارى گەدە دوو نیشانەى دیکەى توشبوونن بە ڤایرۆسى کۆرۆنا.

 

 بە پێى هەواڵێکى ماڵپەڕى سکاى نیوزى بەریتانى، سەنتەرى چارەسەر و کۆنتڕۆڵکردنى نەخۆشییەکان لە ئەمەریکا دوو نیشانەى دیکەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆناى ئاشکرا کردووە، کە لە زۆربەى ئەوکەسانەدا دەردەکەون کە توشى ڤایرۆسەکە دەبن.

 

ئەو سەنتەرە ئەمەریکییە، هەر یەکە لە حاڵەتەکانى سکچوون و ئازارى بەشى سەرەوەى گەدەى وەک نیشانەى توشبوون بە ڤایرۆسى کۆرۆنا دەستنیشانکردووە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو دوو نیشانەیە وەک نیشانەکانى دیکەى کۆرۆنا ڕێژەى توندى دەرکەوتنەکەى لە کەسێکەوە بۆ کەسێکى دیکە دەگۆڕێت.

 

هاوکات هۆشداریىش بەو کەسانە دراوە کە نەخۆشییە درێژخانەکانیان هەیە یان تەمەنیان لەسەرو (60) ساڵەوەیە، زیاتر خۆپارێزى بکەن.

32836 جار خوێندراوەتەوە