كۆكە یەكێكە لەو
حاڵەتانەی مرۆڤ لە چەند كاتێكدا و بە هۆكاری
جیاواز توشی دەبێت، لەئێستادا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی جیهان بڵاوە،
كۆكە یەكێكە لە نیشانە سەرەكییەكانی ئەو نەخۆشییە.
پسپۆڕانی تەندروستی
ئاماژە بەوە دەكەن، كۆكە لە هەندێ حاڵەتدا شتێكی ئاساییە بەتایبەت ئەگەر بۆ چەند
كاتژمێرێك یاخود ماوەیەكی كەم بخایەنێت، بەڵام ئەگەر ماوەی چەند ڕۆژێك یاخود چەند
هەفتەیەكی خایاند هەروەها ئەگەر خوێن لەگەڵدا بێت یاخود ڕەنگی بەڵغەم لەگەڵیدا بگۆڕێت
و ئازار و گێژبوونی لەگەڵدا بێت ئەوا پێویستە كەسەكە سەردانی پزیشكی پسپۆڕ بكات بۆ
زانینی هۆكار و وەرگرتنی چارەسەر.
دوو پسپۆڕی ئەمریكی
لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەیان بە چەند نیشانەیەك كردووە كە دەكرێت كۆكەی ئاسایی لەو كۆكەیە
جیابكاتەوە كە بەهۆی كۆرۆناوە توشی كەسێك ئەبێت.
بەپێی نیشانەكان
كۆكەی نەخۆشی كۆڤید 19 زۆر وشك و بەهێزە و دەبێتە هۆی هەناسە توندی، هەروەها نیشانە
دیارەكانی ڤایرۆسەكەشی لەگەڵدایە كە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش و ماندوێتییە و كەسەكە
وا هەست دەكات توسی پەتایەكی وەرزی یاخود ئەنفلۆنزابووە.
كۆكەی كۆرۆنا
كاریگەری لەسەر خانەی سییەكان دروست دەكات و دەبێتە هۆی هەناسە توندی بۆ ماویەكی زۆر
بەردەوام دەبێت، هەر ئەوەش دەبێتە هۆی دروستبونی ئازارێكی زۆر لە ماسولكەكاندا.
بەمانەوەی زیاتری
ڤایرۆسەكە لە لەشدا بەشێكی خانەكانی سییەكان پڕ دەبن لە شلەمەنی، ئەوەش هەناسەی كەیەكە
زیاتر توند دەكات و لەش زیاتر ماندوو دەكات بۆ ئەوەی بڕێكی زیاتری ئۆكسجینی دەست
بكەوێت.
25098 جار خوێندراوەتەوە