مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند،
بەمنزیکانە هەڵمەتێک بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەى سەرجەم خاڵە سنورییەکانى عێراق لەلایەن
حکومەتى ناوەندییەوە دەستپێدەکات.
ئەمڕۆ پێنجەشەممە (25/6/2020) لە لێدوانێکیدا
بۆ میدیا عێراقییەکان مستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق رایگەیاند، لە داهاتوویەکى
نزیکدا حکومەتى ناوەندى سەرجەم خاڵە
سنورییەکانى عێراق دەخاتەوە ژێر دەسەڵاتى خۆى.
ئاماژەى بەوەشکردووە، هەندێک لە خاڵە
سنورییەکان لەلایەن چەکداران و خەڵکانى دەرەوەى حکومەتى ناوەند، دەستیان بەسەردا
گیراوە و ئەوەش مانگانە (3) بۆ (4) ملیار دۆلار بۆ هەر خاڵیکى سنورى زیان بە
ئابورى عێراق دەگەیەنێت.
کازمى راشیگەیاندووە، ڕێگە بە هیچ کەس نادات
حساب بۆ حکومەتى ناوەندى نەکات، دەشڵێت، گۆڕانکارى زۆر بەڕێوەیە و بەوهۆیەشەوە
هەڵمەتێکى رەخنەگرتن لە حکومەتەکەى دەستپێدەکات، بەڵام بە وتەى کازمى حکومەت لە
هەنگاوەکانى خۆى بەردەوام دەبێت.
12217 جار خوێندراوەتەوە