ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ڕەتیدەکاتەوە
هیچ بڕیارێک بۆ دەستپێکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ لە ئارادا بێت.
ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاندوە، ماوەیەکە هەندێک کەس و لایەن، بە قوستنەوەی ئەو
بارودۆخە نەخوازراوەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا دووچاری هاتووین قۆستۆتەوە و دەیانەوێت
لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندەی بێ بنەما سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی
لەسنووری پارێزگای هەولێر، نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان لەسەر هاوڵاتییان
زیادبکەن.
ژوری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
هاوڵاتیان دڵنیا دەکاتەوە، هیچ بڕیارێک لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆی تەواوەتی
لەسنووری پارێزگای هەولێر لەئارادانییە و هەموو ئەو دەنگ و قسەو باسانەشی کە هەیە
پڕو پاگەندەی خەڵکانێکە دەیانەوێت بەو هۆییەوە نرخی کەل و پەل و خۆراک و کاڵاکان
لەمارکێت و بازاڕانەکان لەسەر هاوڵاتییان گران بکەن.
ئاماژەی بەوەشکردوە لە رێگەی تیمەکانی
چاوێری بازاڕ زۆر بەووردی چاودێری و کۆنتڕۆڵی نرخی کەل و پەل و پێداویستی و
خۆراکمان کردووە و هەرکەس و لایەنێک لە سنووری پارێزگای هەولێر نرخ لەسەر
هاوڵاتییان زیاد بکات ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەکەینەوە.
27720 جار خوێندراوەتەوە