تورکیا یه‌كه‌مین ده‌رمانی
بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش خست و له ئێستاشدا ده‌رمانه‌كه له
قۆناغی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تدایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه.
وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیای توركیا رایگه‌یاند، یه‌كه‌مین ده‌رمانی
نیشتمانی به ناوی Favipiravir بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی
ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پێش خراوه و له ئێستاشدا ده‌رمانه‌كه له قۆناغی وه‌رگرتنی
مۆڵه‌تدایه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ته‌ندروستییه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانه له‌لایه‌ن
تیمێكی ٣٢ كه‌سی له ماوه‌ی ٤٠ رۆژدا به هه‌ماهه‌نگی له نێوان وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی
و ته‌كنه‌لۆژیا، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، توبیتاك، زانكۆی ئیستانبوڵ مه‌دیپۆل و
كارگه‌ری ده‌رمانی ئاتابای به‌رهه‌م هێندراوه.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و
ده‌رمانه به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له‌سه‌ر تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ
تاقی كراوه‌ته‌وه.
ئەوە لەکاتێکدایە لە ئێستادا لە 100 وڵات و شوێن تاقیکردنەوە لەسەر دروستکردنی دەرمان و پێکەوتە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکرێت.
12956 جار خوێندراوەتەوە