لە عێراق 1252 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
05:21 - 06/06/2020
عێراق
+
-

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1252 حاڵەتی نوێی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوی رۆژانەی خۆیدا ئاشکرایکردوە، تا ئێستا کۆی توشبوان گەیشتۆتە یانزە هەزار و 98 کەس.

 

هەروەها لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 33 کەسی دیکە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ئەو کەسانەی تا ئێستا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 318 کەس.

 

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕاشیگەیاندوە، لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 331 توشبوو چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە بەوەش کۆی ئەو کەسانەی لە سەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەکەوە چاکبونەتەوە گەیشتە 4904 کەس.

 

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا 5876 توشبوو لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش 60 کەسیان لە ژێر چاودێری وردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.

906 جار خوێندراوەتەوە