داوای لابردنی باج لەسەر کارتی مۆبایل دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
01:11 - 06/06/2020
عێراق
+
-

سەرۆکی دامەزراوەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە عێراق داوای لابردنی باج لەسەر کارتی مۆبایل دەکات.

 

بەپێی بەیاننامەیەک کە دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتووە، ئەشرەف دهان سەرۆکی دامەزراوەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە عێراق داوای کردووە، لەگەڵ دەستپێکردنی گفتوگۆکان لەسەر بودجەی ئەمساڵ پێویستە باج لەسەر کارتی مۆبایل لاببرێت.

 

لەبەیاننامەکەدا ئەوەش هاتووە، بڕیاری زیاد کردنی باج لەسەر کارتی مۆبایل لەسەردمی شەڕی داعشدا دراوە، بەلام ئێستا عێراق سەرکەوتووە بەسەر شەڕی داعشدا بۆیە پێویستە پێداچونەوە بە بڕیارەکەدا بکرێت و ئەو بارگرانییە لەسەر شانی هاوڵاتیان لاببرێت.


1254 جار خوێندراوەتەوە