لەدوای ئەمەریکا؛ بەرازیل هەڕەشەی کشانەوە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات

KNN : Kurdish News Network
10:59 - 06/06/2020
جیهان
+
-

سەرۆکی بەرازیل هەڕەشەی کشانەوە لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەکات، بەڕێکخراوێکی "سیاسی لایەندار" ناوی دەبات.

 

جایر بولسونارو سەرۆکی بەرازیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، " بەبیرتان دەهێنمەوە کە ئەمریکا لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی کشایەوە وە ئێمەش دەرسمان لەو رووداوە وەرگرت بۆ داهاتوو، ئەگەر رێکخراوەکە لە ئادۆلیژیای خۆی لابدات ئەوا ئێمەش لێی دەکشێنەوە".


ئەوەش لەکاتێکدایە، لە کۆتایی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، سەرجەم هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی راگرتووە، بەهۆی ئەوەی ئەو رێکخراوە ئەو ريفۆرم و چاكسازيە پێويستانەى ئەنجامنەداوە بۆیە پەيوەنديیان  کۆتایی پێهێناوە و  ئەو پارەيەى بۆ رێكخراوەكە تەرخانكراوە، دەيخەنە سەر دۆخە لە ناكاوە تەندروستييەكانى جيهان كە شايستەيانە.

697 جار خوێندراوەتەوە