وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق
رایگەیاند، (781) حاڵەتى نوێى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە و (21) توشبوش
گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند ئەمڕۆ (781) حاڵەتی نوێی کۆرۆنا لە سەرانسەری
عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تۆمارکراوە ئەوەش زۆرترین حاڵەتە کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی
ڤایرۆسەکەوە تۆمارکرابێت.
تەندروستی عێراق ئاشکراشیکردوە لە 24 کاتژمێری رابردوودا (21) کەسی دیکە بە
ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە، بەوەش کۆی ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە
(256) کەس.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بە پێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى عێراق، تائێستا (8168) حاڵەتى
توشبوون و (256) حاڵەتى گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە ئێستادا (3817) نەخۆش لە
نەخۆشخانەکاندان و (46) لەو کەسانەش لە ژێر چاودێری چڕدان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.
593 جار خوێندراوەتەوە