بومەلەرزەیەک رۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

KNN : Kurdish News Network
11:47 - 03/06/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی ڕایگەیاند،کاتژمێر یانزە و 16 خولەکی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای ئیلامی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاندوە.

 

 

ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNNی ڕاگەیاند،بومەلەرزەکە لەناوچەی ساڵح ئاباد بووە و بو قوڵی یانزە کیلۆمتەر لە خوار شارۆچکەی مەندەلی بووە.

 

 

هەروەها بەپێی داتاکانی ناوەندی لێکۆڵینەوەی جیۆلۆجی ئەڵمانی گوڕی بومەلەرزەکە شەش و پۆینت سێ بووە .

 

 

هاوکات بەشێک لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بەتایبەت دانیشتوانی شاری سلێمانی هەستیان بە گوڕی بومەلەرزەکە کردوە.

1674 جار خوێندراوەتەوە