نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هاوكاریی مرۆیی ره‌وانه‌ی ئیدلب كرد

05:32 - 02/06/2020
جیهان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان 106 بارهه‌ڵگر هاوكاریی مرۆیی، ره‌وانه‌ی شاری ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا كرد.

 

بارهه‌ڵگره‌كان كه‌ هاوكارییه‌ مرۆییه‌كانی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كانیان هه‌ڵگرتبوو، لەڕێگه‌ی‌ ده‌روازه‌ی سنووریی جیلڤه‌گۆزو له‌ شارۆچكه‌ی رێحانڵی سەرنە پارێزگای هاتای په‌ڕینه‌وه‌ سنووری سووریا.

بڕیاریشە، پێداویستییه‌ مرۆییه‌كان به‌سه‌ر هه‌ژارانی‌ ئیدلب و ده‌ورووبه‌ریدا دابه‌شبكرێت.

251 جار خوێندراوەتەوە