پارێزگاری سلێمانی
ڕایگەیاند، ئەوان نە ئێستا و نە لەدوای شەشی مانگیش داوای درێژکردنەوەی قەدەغەی
هاتوچۆ ناکەن،چونکە پێان وایە دۆخەکە بە قەدەغەی هاتوچۆ کۆنتڕۆڵ ناکرێت.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر
پارێزگاری سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندوە، دۆخی سلێمانی لەژێر چاودێری
ورددایە و پێویستە هاوڵاتیان خۆپارێزی زیاتر بکەن بۆ ئەوەی بتوانین دۆخەکە
تێپەڕێنین.
پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی
بەوەشکردوە، هۆکاری زۆربونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە سلێمانی زۆرە بەڵام به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه
بۆ پابه‌ندنه‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك به ڕێكاره‌كانه‌وه، ڕۆڵی هه‌ندێك
ناوه‌ند ده‌توانم بڵێم میدیایی و "فیگه‌ری سیاسی و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
له به‌كه‌م گرتنی ئه‌م ڤایرۆسه.
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاندوە، ئەوان تا ئێستا نه به‌ڕه‌سمی
و نه به ناڕه‌سمی سه‌ركه‌وتنمان به‌سه‌ر كۆرۆنا-دا له‌سلێمانی ڕانه‌گه‌یاندووه، هه‌موو جارێك وتوومانه
تاوه‌كو تاكه كه‌سێك له‌م جیهانه هه‌بێت و هه‌ڵگری ئه‌م ڤایرۆسه بێت، مه‌ترسیه‌كان
بۆ تووشبوونی خه‌ڵك به كۆرۆنا به‌رده‌وام
ده‌بێت.
سەبارەت بە پلانەکانیان بۆ ئەم قۆناغەش پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای دەکات دوای ئه‌م ماوه‌ی
قه‌ده‌غه‌یه پلانی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه كۆمه‌ڵێك ڕێكاری وردتر ده‌ربكه‌ین به‌تایبه‌تی
بۆ داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت، بۆ هاوڵاتیان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گره‌نتی تێپه‌ڕبوونی ئه‌م
دۆخه‌یه دوو شتن، یه‌كه‌م توند كردنی ڕێكاره‌كان له‌لایه‌ن داموده‌زگا ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه،
دووه‌م به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی خۆپارێزی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه.
13064 جار خوێندراوەتەوە