نرخی نەوت بەردەوامە لە بەرزبونەوە و ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 38 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی ئەمریکی(تەکساس) بە 35 دۆلار و 65 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخەکەش بەردەوامە لە بەرز بونەوە.
بەڕای شارەزایانی بوارەکە بەرزبونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە ئاسایکردنەوەی ژیان هەیە لە بەشێکی وڵاتان لەدوای کۆرۆنا و هەروەها بەگەڕخستنەوەی کارگە و شوێنە بازرگانییەکان.
هەروەها هۆکارێکی دیکەی بەرزبونەوەی نرخی نەوت رێکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەس و ڕوسیایە کە بڕیاریانداوە رۆژانە 10 بەرمیل بەرهەمهێنان کەمبکەنەوە.
2338 جار خوێندراوەتەوە