پێگەی (Brainstats ) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی زیرەکترین وڵاتانی عەرەبیدایە.
بەهەواڵێکی پێگەی (Brainstats )،
وڵاتی عێراق پلەی یەکەمی ڕیزبەندی زیرەکترین وڵاتانی عەرەبی گرتووە، دوای
ئەویش هەریەک لە وڵاتانی کوەیت، ئوردن لە پلەی دەووەم و سێیەم، ئیمارات، مەغریب،
سعودیە لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکە و هەریەک لە جەزائیر، سوریا، بەحرەین، لیبیا،
تونس و عەمان لە پلەی پێنجەمدان.
هاوکات،
وڵاتی لوبنان پلە شەشەم، میسر پلەی حەوتەم، قەتەر پلەی هەشتەم وسودان پلەی نۆیەمی
ڕیزبەندی زیرەکترین وڵاتانی عەرەبییان گرتووە.
هەر بە پێی
هەواڵی ئەو پێگەیە، هۆنگ کۆنگ و سەنگافورە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی زیرەکترین وڵاتانی
جیهانیان گرتووە، لەدوای ئەوانیش کۆریای باشور و یابان پلەی دووەمی ریزبەندییەکەیان
گرتووە.
9859 جار خوێندراوەتەوە