شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، كوژرانی تیرۆریستێک و
برینداربوونی یەكێكی دیكەی لە كەركوك راگەیاند.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی
سەربە وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، تیرۆریستێک لە سنووری پارێزگای كەركوك
كوژراوە و یەكێكی دیكەیش برینداربوو.
لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی
بەوەکردووە، دوو تیرۆریست هەوڵیانداوە بە ئاراستەی گوندی مەقام سەربە ناحیەی ریاز
باشووری رۆژئاوای كەركووك نزیك ببنەو، بەڵام لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقەیان
لێكراوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە،
لە ئاكامی تەقەكردنەكەدا، یەكێك لە تیرۆریستەكان كوژراوە و ئەوەی دیكەیش
برینداربووە.
607 جار خوێندراوەتەوە