وەزیری تەندروستی رایگەیاند، بەبەراورد بە
وڵاتانی دیکە ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێراق
رایگەیاند، 20 تاقیگەیان بۆ ئەنجامدانی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردۆتەوە،
بەبەراورد بە وڵاتانی دیکەش ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسەکە لە عێراق لە ژێر کۆنتڕۆڵدایە.
ئاشکراشیدەکات، هۆکاری بەرزبونەوەی
ژمارەی توشبوانی کۆرۆنا لە عێراق، زیادکردنی رێژەی پشکنینەکانە دوای کردنەوەی ئەو
20 تاقیگەیە لە بەغداد و پارێزگاکانی دیکە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد، لە
ماوەی هەفتەی رابردوودا، زیاتر لە حەوت هەزار پشکنینیان بۆ گومانلیکراوانی ڤایرۆسەکە
ئەنجامداوە، لە ئێستادا لەوە نزیک دەبنەوە رۆژانە دە هەزار پشکنین لە پارێگاکانی
عێراق ئەنجامبدەن.
1751 جار خوێندراوەتەوە