دێرێک چاوڤین ئەو
پۆلیسەی کە ئەژنۆی لەسەر ملی ھاووڵاتییەکی رەشپێست بەناوی جۆرج فلۆید دانا و بەم
ھۆیەوە بووە ھۆی گیانلەدەستانی، بە تاوانی کوشتن دادگایی دەکرێ.
مایک فریمان داواکاری گشتی ناوچەی ھەنیپین، لە دوای دەستگیرکردنی دێرێک چاوڤین لە کۆنگرەیەکی
رۆژنامەوانیدارایگەیاند، ئەو پۆلیسە بە تاوانی کوشتن بە پلەی سێ و کوشتنی کەسێک بە
ئەنقەست دادگایی دەکرێ.
فریمان ئاشکراشیکرد ، لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەو سێ پۆلیسەی کە لە شوێنی رووداوەکە بوون
درێژەی ھەیە.
لەلایەکی دیکەش سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتی تویتەر بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا داوای کردووە کە لێکۆڵینەوەکانی
تایبەت بە کوژرانی جۆرج فلۆید کە گەنجێکی رەشپێست بوو و لە میانی دەستبەسەرکردنیدا
لەلایەن پۆلیسەوە خنکێندرا، خێراتر بکرێن.
7855 جار خوێندراوەتەوە