تەرمى منداڵێکى تەمەن
دوو ساڵ گەیشتە نەخۆشخانەى گشتى رانیە و کەسوکارى منداڵەکەش رایدەگەیەنن،
منداڵەکەیان کەوتوەتە ناو حەوزى ئاو و خنکاوە.
راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتى
پۆلیسى راپەڕین ئاشکراى دەکات، ئەمشەو پێنج شەممە (28/5/2020) تەرمى منداڵێکى تەمەن
دوو ساڵ گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى گشتى رانیە، کە دانیشتوى گەڕەکى
راپەڕینە لە ناحیەى چوارقوڕنە و دواى پشکنینى توێکارى لە پزیشکى دادوەرى رانیە،
تەرمەکەى رادەستى کەسوکارەکەى کراوەتەوە.
دیجیتاڵ میدیاى KNN زانیویەتى، کە منداڵەکە لە رەگەزى مێیە و درەنگانى ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمەکەى گەیەندراوەتە نەخۆشخانەى گشتى رانیە.
پۆلیسى راپەڕین ئەوەش
دەخاتەڕوو، کە بەوتەى کەسوکارەکەى؛ منداڵەکە کەوتوەتە ناو حەوزى ئاوەوە و خنکاوە،
ئاماژە بەوەش دەکەن پەڕاوى لێکۆڵینەوە بۆ روداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەکان
بەردەوام دەبن.
پێشتر دیجیتاڵ میدیاى KNN پەیوەندى بە رائید شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژى پۆلیسى راپەڕین کرد و ناوبراو رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەکەن و بەپێى زانیاریەکانیش هیچ کەسێک لەسەر روداوەکە دەستگیر نەکراوە.
21254 جار خوێندراوەتەوە