بەڕێوەبەرایەتی
تەندروستی هەولێر ئاماری ڕوداوەکانی سێ رۆژی جەژنی ڕەمەزانی بڵاوکردەوە و بەپێی
ئامارەکە 106 ڕوداوی هاتوچۆ ڕویانداوە و 113 روداوی کەوتن و 25 پێوەدانی دوپشک و
مار تۆمارکراون.
وتەبێژی تەندروستی هەولێر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ئاشکراشیکرد،هەر لەسێ رۆژی جەژندا 8 حاڵەتی شەڕ و پێکدادان هەبووە و 11 کەسیش بە گولە برینداربوون و 5 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
د. بژار موسی وتەبێژی تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد، 29 حاڵەتی سوتان
تۆمارکراوە و 5 کەسیش ژەهراوی بوون نزیکەی 100 نەشتەرگەریش ئەنجامدراوە.
ئەوە
لەکاتێکدایە بەپێی بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ ئەم سێ رۆژەی جەژنی ڕەمەزان قەدەغەی
هاتوچۆبوو و هاوڵاتیان نەیاندەتوانی بۆ کاری پێویست نەبێت لەماڵەکانیان دەرچن.
دەقی ئامارەکە:
تەندروستی هەولێر ئاماری رووداوەکانی رۆژانی جەژن رادەگەیەنێت
ژمارەی سەردان کەران بۆ نەخۆشخانەکان ۳۲٦۸
خەوتن لە نەخۆشخانە ٥٥۱
نۆرینگەی دەرەکی ۲۹۸٦
دەرچونی ئەمبولانس بۆ گواستنەوەی نەخۆش ٦۳
ڕووداوی هاتووچۆ ۱٠٦
ڕووداوی کەوتن ۱۱۳
دووپشك و مار ۲٥
شەڕ و پێك دادان ۸
برینداری گوللە ۱۱
گیان لەدەستدان ٥
سوتان ۲۹
نەشتەرگەری ٦٠
نەشتەرگەری بچوك ۲٦
ژەهراوی بوون ٥
لەدایك بوون ۱۲۱
خەواندنی منداڵان لە بەشی منداڵە ناکامەکان ۱٠۳
ــــ
ئامارەکانی کۆڕۆنا
تووشبووی گشتی ۲۷٦
چارەسەرکراو ۲۱٥
لەژێرچاودێری پزیشکی ٦٠
گیان لەدەستدان ۱
کەرەنتین کردن ٤۷٠٠
ماوە لە کەرەنتین ۲۱٠
د. بژار موسی
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر
۲۸ی ئایار ۲٠۲٠
895 جار خوێندراوەتەوە