ژیان لە مەککە ئاسایی دەکرێتەوە

11:34 - 28/05/2020
جیهان

وەزارەتی ناوخۆی سعوودیە پلانێکی دوو قۆناغی بۆ ئاساییکردنەوەی ئەو رێوشوێنانەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە مەککە گیراوونەتەبەر، ئاشکرا کرد.

 

قۆناغی یەکەم لە رۆژی یەکشەممە ٣١ی ئایارەوە دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بۆ ماوەی سێ هەفتە بەردەوام دەبێت، لەم قۆناغەدا مۆڵەتی هاتوچۆکردن بۆناو مەککە دەدرێت و لە کاتژمێر شەشی بەیانی تا سێی دوای نیوەڕۆ چوونەدەرەوە و هاتوچۆکردن ئاسایی دەبێت.

هەروەها بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان ئەنجامدانی نوێژی بەکۆمەڵ لە مزگەوتی حەرەم بەردەوام دەبێت.

 

لە قۆناغی دووەمیشدا کە لە ٢١ی حوزەیرانەوە دەست پێ دەکات کاتی هاتوچۆکردن درێژدەکرێتەوە بۆ شەشی بەیانی تا هەشتی ئێوارە.

 

لە روونکردنەوەکەدا باس لەوەیش کراوە کە بە لەبەرچاوگرتنی مەرجە تەندروستییەکان مۆڵەت بە کارکردنی سەرتاشخانە و ئارایشگاکان دەدرێت.

 

رێوڕەسمی ماتەمینی و ئاهەنگەکانیش ئەگەر ژمارەی ئامادەبووان لە ٥٠ کەس کەمتر بێت رێگەیان پێدەدرێت. 

 

 

ئەوە لە کاتێکدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەی مانگێک زیاترە شاری مەککە کەرەنتین کراوە

1925 جار خوێندراوەتەوە