عێراق.. چەند پێگەیەکی داعش لە پارێزگای ئەنبار خاپوورکران

KNN : Kurdish News Network
06:18 - 25/05/2020
عێراق
ئەرشیف
+
-

هێزە ئەمنییەکانی عێراق سێ ئۆتۆمبێلی داعشیان تێکشکاند، چەند پێگەیەکی رێکخراوەکەیشیان لە بیابانەکانی روتبە لە پارێزگای ئەنبار، خاپوورکرد.

 

 
بەپێی راگەیەنراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە سوپای عێراق، هێزێکی کۆماندۆ چەند پێگەیەکی رێکخراوی تیرۆریستی داعشیان لە بیابانەکانی روتبە خاپوورکردووه‌.

 

هه‌روه‌ها لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیراوە بەسەر ژمارەیەک پارچە چەک و بڕێک تەقەمەنی و کەلوپەل و پێداویستی تیرۆریستاندا.

 

هه‌ر بەپێی راگەیەنراوه‌کە، ئەم ئۆپەراسیۆنە دوای ئۆپەراسیۆنێكی دیکەی هێزەکانی کۆماندۆ دێت کە به‌ پشتیوانیی ئاسمانیی بۆسەر سێ ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان ئەنجامیاندا و لە ئاکامدا هەر سێ ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێنرا.

 

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان کە دۆشکەیەکی جۆری ١٤،٥ ملمی لەسەر بووە، بە ئاراستەی فڕۆکەکان تەقەی کردووە و بەوهۆیە یەکێک لە فڕۆکەکان بە سووکی کراوەتە ئامانج. 

689 جار خوێندراوەتەوە