به‌هۆی
سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی ده‌ستیان به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرت و لەناویان برد.
كامه‌ران
عزه‌ت، سه‌رۆكی لیژنه‌ی چواری سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی
سلێمانی رایگه‌یاند، له ئه‌نجامی
ئه‌و سه‌ردان و پشكنینانه و به‌هۆی به‌نایاسایی سه‌ربڕین، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر
هه‌شت ئاژه‌ڵی سه‌ربڕدراودا گرتوه، کە له ناوچه‌ی تانجه‌رۆی شاری سلێمانی و به‌ده‌ر
له رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری سه‌ربڕدرابون و خاوه‌نه‌كانیان به‌نیازبون
به هاوڵاتیانی بفرۆشن.
ئاماژەی بۆ
ئەوەشکرد، ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی له كۆڵان و شه‌قامه‌كان سه‌رده‌بڕدرێن، پشكنینیان بۆ
نه‌كراوه نازانرێت هه‌ڵگری چجۆره نه‌خۆشیه‌كن بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی
قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه رێگری له سه‌ربڕین و فرۆشتنیان ده‌كرێت.
1110 جار خوێندراوەتەوە