یونیسێف: بەهۆی کۆرۆناوە (80) ملیۆن منداڵ لە مەترسیدان

KNN : Kurdish News Network
11:07 - 23/05/2020
جیهان
+
-

بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى رێكخراوی يونیسێف، هۆشداریدا‌ له‌وه‌ی كە بەهۆى ڤايرۆسى كۆرۆناوە كوتانى ئاسايى لە 68 وڵات راوەستاوە و بەو هۆيەشه‌وە نزيكەى 80 منداڵى خوار تەمەن يەك ساڵان لە مەترسيدان، دەشلێت، "لەوە دەترسين ڤايرۆسى كۆرۆنا بە خێرايى لە قەيرانێكى تەندروستييەوە بگۆڕێت بۆ قەيرانى مافى منداڵان".

 

 لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيیدا هێنريتا فۆر بەڕێوەبەرى جێبەجێكارى رێكخراوی يونیسێف ڕایگەیاند، بەهۆى رێکكارەكانى رێگرتن لە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهاندا، مليارێك و 800 ملیۆن منداڵ لەو وڵاتانە دەژين كە پابەندن بە سياسەتى "لەماڵ بمێننەوە"، جگە لەوەی خوێندنگەكان لە 153 وڵات داخراون و مليارێك و 200 ملیۆن منداڵ (كۆى گشتیى له‌سەدا 70ى ئەو منداڵانەى كە دەخوێنن) له‌ خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌. 

 

ئاشكراشیكرد بەگوێرەى ئەو ئامارانەى كە زانكۆى جۆنز هۆپكينز، هەفتەى رابردوو بڵاويكردووەتەوە، له‌ ئه‌گه‌ری درێژه‌كێشانی په‌تاكه‌ و راوەستانى خزمەتگوزاریى تەندروستى، ئەوا ره‌نگه‌ لە شەش مانگی داهاتوودا، لە هەر رۆژێكدا شەش هەزار منداڵ بمرن.

461 جار خوێندراوەتەوە