ئەگەر لەم مانگەدا پارشێوان ماستت خواردووە ئەم هەواڵە بخوێنەرەوە

10:08 - 22/05/2020
هەمەڕەنگ

بزانە ئەوانەی لەرەمەزاندا پارشێوان ماستیان خواردووە، چی بەسەر جەستەیان دێت، ئەوانەی لەرەمەزاندا پارشێوان ماستیان خواردووە ئەم سودانە بە لەشیان گەیشتووە.

 

 ماست یەكێكە لە گرنگترین جۆری شیرەمەنییەكان و بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە ژەمە خۆراكییەكانیاندا پشتی پێدەبەستن، پسپۆڕانی بواری خۆراكی ئاماژە بەوە دەكەن، ماست چەند پێكهاتەیەكی خۆراكی بەسودی تێدایە كە مرۆڤ لە چەندین نەخۆشی جیاواز دەپارێزێت.

 

ماست دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی ئەی و بی و سی، هەروەها بڕێكی زۆر لە كانزاكانی كالسیۆم و پۆتاسیۆم‌ و سۆدیۆم و بڕێكی زۆر لە پڕۆتینیشى تێدایە.

 

ئەو توێژینەوانەی لە سەر ئەو شیرەمەنییە ئەنجامدراوە دەریانخستووە، خواردنی ماست لە مانگی رەمەزاندا چەندین سود بە لەشی ڕۆژووەوان دەگەیەنێت، بە تایبەت ئەگەر لە ژەمی پارشێودا بخورێت.

ئەوانەی لەم رەمەزانەدا لە پارشێودا ماستیان خواردووە، كێشەی بۆنی دەمیان نەبووە، هەروەها لە هەڵئاوسان و ئازاری سك بەدووربوون و وزە‌ و توانایان بەراورد بەو كەسانەی خۆراكی دیكەیان خواردووە زیاتر بووە.

بەهۆی زۆری ماددە سود بەخشەكانی پێكهاتەكەی، ماستەكە وایكردووە كەمتر هەست بە برسێتی و تینوێتی بكەن، ئەمە جگە لەوەی سودێكی زۆری بۆ باری دەرونیان هەبووە و هەستیان بە ئارامی زیاتر كردووە.

ماست یەكێكە لەو خۆراكانەی كە بە زوویی هەرس دەكرێت و یارمەتی كرداری هەرس كردن دەدات، هەروەها بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە بە شیر و پەنیر هەستیارییان هەیە، سەرەڕای ئەوەش دەتوانێت كۆئەندامی بەرگری لەش بەهێز بكات.

 

ئەم شیرەمەنییە سودی بۆ گورچیلەكان هەیە، چونكە میزكردن ئاسان دەكات و رێگرە لە دروستبونی بەرد و رملی گورچیلە.

 

ئەو خۆراكە ڕێگرە لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی كۆڵۆن، چونكە جۆرە بەكتریایەكی تێدایە كە كۆڵۆن بە پاكی دەهێڵێتەوە، هەموو ڤایرۆسەكان لەناودەبات.

وەك هەموو شیرەمەنییەكانی دیكە بڕێكی زۆر كالسیۆمی تێدایە كە ئێسك و ددان و پوك بەهێز دەكات، هەروەها بۆ ئەو كەسانە بەسودە كە تەمەنیان روو لە هەڵكشانە، چونكە ئێسك پتەو دەكات.

 

 

ماست رێگرە لە كۆبونەوەی چەوری‌ و دروستبونی ورگ و بۆ دابەزاندنی كێشی لەش گرنگە، هەروەها رێژەی كولسترۆڵی خوێن كەمدەكاتەوە و فشاری خوێنیش دادەبەزێنێت.

 

ماست سودی بۆ پێست هەیە و نیشانەكانی پیربوون دوادەخات، هەروەها بۆ پێستی چەور زۆر بەسودە و  ڕێگرە لە چرچبونی دەوری چاوەكان.

 

توێژینەوەیەكی پزیشكی یەكێك لە زانكۆكانی ئەمریكا دەریخستووە، بەكتریا سروشتییەكانی پێكهاتەی ماست، ئەو هەوكردنانە كەمدەكاتەوە كە توشی لەش دەبن بە تایبەت هەوكردنی درێژخایەن.

 

هەروەها هەر كەسێك ڕۆژانە قاپێكی بچوك ماستی كەم چەوری لە پێكهاتەى خۆراكەكانیدا هەبێت، ئەگەری توشبونی بە نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن بە ڕێژەی %31 كەمدەبێتەوە.

69828 جار خوێندراوەتەوە