درەنگانێکی شەوی ڕابردوو
لەسەر رێگای کەرکوک-هەولێر لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە، تەقە لە پاسەوانانی
کۆمپانیایەکی نەوت کرا و پاسەوانێک گیانی لەدەستدا و دوانی دیکەش برینداربوون.
بەپێی زانیارییەکان
ڕوداوەکە هێرش بوە بۆ سەر پاڵێوگەیەکی نەوت لە نزیک گوندی (گورگەچاڵ) ،ئەمەش دووەم
هێرشە لەماوەی دوو رۆژدا.
بەپێی زانیارییەکان پاسەوانەکان
هەرسێکیان کوردن و دانیشتوی گەڕەکەکانی کەرکوکن و بە گرێبەست بۆ کۆمپانیای وادی زئاب
کاردەکەن.
ئەو گەنجەی بە تەقەی
چەکدارەکان برینداربوو و دواتر گیانی لەدەستدا ناوی تیشکۆ عەلیە و تەمەنی 25 ساڵە،
هاوکات بریندارەکانیش یەکێکیان ناوی عەبدولا محەمەد تەمەن 62 ساڵ و نەوشیروان عەبدوڵا
تەمەن 31 ساڵ.
1456 جار خوێندراوەتەوە