عێراق.. (153) حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
06:53 - 21/05/2020
عێراق
+
-

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق رایگەیاند، (153) حاڵەتى توشبوون بەکۆرۆنا و (6) حاڵەتى گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.


لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ (153) حاڵەتى نوێى توشبوون بەکۆرۆنا و (6) حاڵەتى گیانلەدەستدان و (45) چاکبوونەوە لە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

 

بەیاننامەکەى وەزارەتى تەندروستى عێراق لەبارەى شوێنى توشبووانەوە رایگەیاندووە، توشبووەکان لەم شوێنانە تۆمارکراون، بەرى رەسافەى بەغدا (68)حاڵەت، کەرخ (24) حاڵەت، مەدینە توبى بەغدا(21) حاڵەت،  بەسرە(15) حاڵەت، نەجەف(3) حاڵەت، هەولێر(8) حاڵەت، سلێمانى (3) حاڵەت، دیالە (9) حاڵەت و هەریەکە لە پارێزگاکانى میسان و واست یەک حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستى، تائێستا (3877) حاڵەتى توشبوون لەعێراق تۆمارکراوە و لەو ژمارەیەش (2483) توشبو چاکبونەتەوە و و (140) توشبوو گیانیانلەدەستداوە و (1254) کەسیش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە.

619 جار خوێندراوەتەوە