وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، داواکارییەکی
هەرێمی کوردستانیان بۆ وەرگرتنی دوو ملیۆن و 400 هەزار تۆن گەنمی جوتیاران ڕەتکردۆتەوە، جەختیشیکردۆتەوە
ئەوان ناتوانن ئەو بڕە گەنمە وەربگرن.
لە
بەیاننامەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بڵاویکردەو، بۆ
ئەمساڵ تەنیا 390 هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەردەگرن، ئەم بڕیارەشیان بە
وەفدی هەرێم راگەیاندووە کە ناتوانن لەو بڕە زیاتر وەربگرن.
لە بەیاننامەکەدا ئەوەش رونکراوەتەوە، وەفدی هەرێمی کوردستان داوای کردووە بۆ ئەمساڵ بڕی دوو ملیۆن و 400 هەزار تۆن گەنمی جوتیارانیان وەربگیرێت،
بەڵام ئەو بڕە ڕەتکراوەتەوە بە ڕەوچاوکردنی بارودۆخی ساڵانی رابردوو دوای گفتۆگۆ بڕیاردراوە
بە زیادکردنی وەرگرتنی رێژەی لە 10٪ دا بۆ ئەمساڵ کە دەکاتە 390 هەزار تۆن گەنم لە
جوتیارانی هەرێم.
1561 جار خوێندراوەتەوە