هاوڵاتیەکى خەڵکى بەسرە بە مەبەستى هەڵهاتن لە کەرەنتینە لەباڵاخانەیەکەوە خۆى فڕێدایە خوارەوە و بەهۆیەوە قاچى شکا.
میدیاکانى عێراق بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ هاوڵاتیەک کە لە باڵەخانەیەکى کەرەنتینەکردنى گومانلێکراوانى توشبوون بەکۆرۆنا لە کۆمەڵگەى وەرزشى پارێزگاى بەسرە کەرەنتینەکرابوو، لەبەرزى (4) مەترەوە لەباڵەخانەکە خۆى فڕێداوەتە خوارەوە و بەو هۆیەشەوە جگە لە برینداربوونى بەشێکى زۆرى جەستەى قاچێکیشى شکاوە.
ئاماژە بەوەشکراوە ئەو هاوڵاتییە ناسنامەى بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکراوە و لە ئێستادا ڕەوانەى نەخۆشخانەى بەسرە کراوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر و لەسەرەتاى دەرکەوتنى ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (کۆڤید19) لە عێراق بەشێک لە هاوڵاتیان ئامادە نەبوون تیمەکانى تەندروستى پشکنینیان بۆ بکەن و ڕەتیاندەکردەوە لە کەرەنتینەکاندا بمێننەوە.
605 جار خوێندراوەتەوە