عێراق..(57)حاڵەتى توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

KNN : Kurdish News Network
06:04 - 19/05/2020
عێراق
+
-

وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق ڕایگەیاند، (57) حاڵەتى نوێى توشبوون بەکۆرۆناو (4) حاڵەتى گیانلەدەستدان تۆمارکراوە.

 

 

لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى تەندروستى و ژینگەى عێراق ڕایگەیاند، تاقیگەکانى تایبەت بە ڤایرۆسى کۆرۆنا (4441) پشکنینى کۆرۆنایان ئەنجامداوە و لەو ژمارەیەش (57) حالەتى توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمارکراوە.

 

 

تەندروستى عێراق راشیگەیاند، (4) توشبووى دیکەى کۆرنا گیانیانلەدەستداوە.

 

 

لەبارەى شوێنى نیشتەجێى توشبووانیشەوە ئاماژە بەوەکراوە، رەسافە(26) حاڵەت، کەرخ (20)حاڵەت،مەدینە توبى بەغدا(5)حاڵەت،بەسرە(4)حاڵەت، هەریەکە لەپارێزگاکانى نەجەف وسلێمانیش یەک حاڵەتیان تێدا تۆمارکراوە.

 

 

لەبارەى چاکبووەوەکانیش ئەوەخراوەتەروو، (56)توشبووى فایرۆسەکە چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بە جێهێشتووە.

561 جار خوێندراوەتەوە