بەڵگە..حکومەتی عێراق لەسەر ناردنی موچە بە فەرمی وەڵامی هەرێمی دایەوە

KNN : Kurdish News Network
05:36 - 18/05/2020
کوردستان
+
-

حکومەتی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی وەڵامی حکومەتی هەرێم دایەوە و ڕایگەیاندوە دابینکردنی موچەی فەرمانبەران ئەرکی حکومەتی هەرێمە و پەیوەندی بە عێراقەوە نیە.

 

 

بەپێی ئەو نوسراوەی کە دەست دیجیتاڵ میدیای KNN کەوتوە ،ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاندوە، بەهۆی ئەوەی هیچ رێکەوتنێک لەنێوان وەفدی هەرێم و عێراق نەکراوە بۆیە ناتوانن بەشە بودجەی هەرێم بنێرن.

 

 

هەروەها لە نوسراوەکەدا حکومەتی عێراق ئاماژەی بەوە زیانانە کردوە کە بەهۆی رادەستنەکردنی نەوتەوە لێان کەوتوە.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە رۆژی 16 ی نیسانەوە بەشە بودجەی مانگانەی هەرێم لەلایەن بەغداوە ڕاگیراوە و لە وکاتەوە چەند وەفدێکی هەرێم سەردانی بەغدایان کردوە بەڵام تا ئێستا هیچ رێکەوتنێک لەسەر ناردنی بەشە بودجەکە نەکراوە.

28014 جار خوێندراوەتەوە