پەرلەمانی ئیسرائیل بە
زۆرینەی دەنگ متمانەی دا بە کابینەی نوێی حکومەت بە سەرۆکایەتی بنیامین نەتانیاهۆ
سەرۆکی پارتی لیکۆد.
لە کۆبونەوەکەی
پەرلەماندا 73 پەرلەمانتار بە بەڵی و 46 پەرلەمانتاریش بە نەخێر دەنگیان بە
کابینەکەی نەتانیاهۆدا.
پێکهینانی ئەم کابینەی
حکومەت لە ئیسرائیل بەپێی رێکەوتنێکی نێوان پارتی لیکۆد بە سەرۆکایەتی نەتانیاهۆ و
هاوپەیمانی شین و سپی بە سەرۆکایەتی بێن گانتزە کە هەردووکیان خاوەنی زۆرترین کورسی
پەرلەمانن.
رێکەوتنەکەش بەجۆرێکە
حکومەتەکە تەمەنی 3 ساڵ دەبێت و 18 مانگی یەکەم نەتانیاهۆ سەرۆکایەتی بکات و 18 مانگی دووەم بێن گانتز سەرۆکایەتی کابینەکە بکات.
لەماوەی ساڵ و نیو ڕابردوو
سێ هەڵبژاردنی پێشوەختە لە ئیسرائیل بەڕێوەچوو و هەموو جارەکان هەردوو حزبەکە
کورسیەکانیان نزیک بوو لە یەکەوە نەیانتوانی کابینەی نوێ پێکبهێنن سەرئەنجام
رێکەوتنیان ئەنجامدا.
628 جار خوێندراوەتەوە