شانەی ئەمنی
ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش لە ژێر ناوی " جەزیرەی
رەش" بۆ پاککردنەوەی ناوچە بیابانەکان لە تیرۆرستان لە باکور لە پارێزگای ئەنبار، باشوری پارێزگای نەینەوا و رۆژئاوای پارێزگاری
سەڵاحەدین و تا سەر سنوری سوریا ئەنجامدەدەن.
شانەی ئەمنی عێراق
لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە، هێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی
جەزیرە، سەڵاحەدین، نەینەوا، حەشدی شەعبی و حەشدی عەشایەری لە دە میحورەوە بەهاوبەشی
لەگەڵ فرۆکە سەربازییەکان و هێزە ئاسمانییەکان، بەشداری ئەو پرۆسە هاوبەشەیان
کردووە.
ڕاگەیەنراوەکە جەختیشیکردۆتەوە،
ئەو ئۆپەراسیۆنە بۆ دڵنیایی و ئەمن و ئاسایشی ئەو ناوچانە و دەستگیرکردنی
داواکراوانە.
543 جار خوێندراوەتەوە