ئیدارەکەی ترەمپ هاوکارییە داراییەکانی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەستپێدەکاتەوە

09:42 - 16/05/2020
جیهان

کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمەریکی بڵاویکردەوە، ئیدارەکەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاریداوە بەشێک لە هاوکارییە داراییەکانی بۆ رێکخراوی تەندروستی جیهانی بگەڕێنێتەوە.

 

بەگوێرەی نوسراوێک کە دەست کەناڵی فۆکس نیوز کەوتووە، ئیدارەکەی ترەمپ بریاریداوە بە قەبارەی ئەو هاوکارییەی چین بۆ رێکخراوەکە، هاوکاری تەندروستی جیهانی بکات.


لە ڕۆژی 13 ی نیسان دۆناڵد ترەمپ، هاوکارییە داراییەکانی بۆ ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ڕاگرت و تۆمەتباری کردن بەوەی چاوپۆشی لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین کردووە، و مەترسییەکانی ئەو ڤایرۆسەی لەکاتی خۆیدا ئاشکرا نەکردووە.

236 جار خوێندراوەتەوە