ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
کۆبوەوە و ژمارەیەک بڕیاری لەبارەی دۆخی دارایی وڵات و ئاڵنگارییەکانی بەردەم
کابینەکە دەرکرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، لە کۆبونەوەکەدا مستەفا کازمی
ڕایگەیاند ئەم حکومەتە حکومەتی ئاڵەنگارییە گەورەکانە وەک ئاڵەنگاری دارایی و
هەژاری و بێکاری گەنجان و دابەشکردنەوەی دادپەروەرانەی داهات.
هاوکات لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردراوە بە پەلەکردن لە داڕشتنەوەی یاسای بودجە بەلەبەرچاوگرتنی
دابەزینی نرخی نەوت و دۆخی دارایی وڵات.
هەروەها بڕیاردراوە وەزارەتی نەوت پەلە بکات لە ئامادەکردنەوەی یاسای نەوت غاز.
یەکێکی تر لە بڕیارەکانی حکومەتی عێراق بریتییە لە پێکهێنانی شانەی فریاکەوتنی
چاکسازی دارایی،ئەوەش بۆ ئەوەی دۆخی دارایی هەڵبەسگێنێت و ژمارەیەک چاکسازی بکات.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی دابەزینی نرخی نەوتەوە حکومەتی عێراق زیانێکی زۆری
بەرکەوتوە و بۆیە چەندین رێگا چارەی گرتۆتە بەر.
9527 جار خوێندراوەتەوە