بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لە سەرجەم شارەکان، ئاسمان ساماڵ و نیمچە هەوردەبێت، لەگەڵ ئەگەری نمە باران بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
لە هەولێر ئەمڕۆ و سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما، 27 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما ئەمڕۆ و سبەی 26 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما، ئەمڕۆ و سبەی 26 پلە دەبێت، هاوکات لە کەرکوک ئەمڕۆ و سبەی بەرزترین پلەکانی گەرما 30 پلە دەبێت.
1092 جار خوێندراوەتەوە