هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی ئەبوغرێب دەکشێتەوە

KNN : Kurdish News Network
10:23 - 07/04/2020
عێراق
ئەرشیف
+
-

سەرچاوەکانی هەواڵییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە بنکەی سەربازی ئەبوغرێب لە ڕۆژئاوای بەغداد دەکشێتەوە، لەماوەی چەند کاتژمێری داهاتودا بنکەکە رادەستی هێزە عێراقییەکان دەکات.

 

 
ئەمەش شەشەمین بنکەی سەربازیە کە تا ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەڵەتی لێی دەکشێنەوە و رادەستی هێزە عێراقییەکانی دەکەنەوە.

 

 

لە مانگی رابردوشدا بنکەی سەربازی قائیم کە هاوسنورە لەگەڵ سوریا، لەدوای کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانی نیودەوڵەتی رادەستی هێزە عێراقییەکان کرایەوە.



هاوکات، هەر لە مانگی ئازاری ڕابردوودا هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایانگەیاند لە بنکەی سەربازی گەیارە لە باشوری موسڵ دەکشێنەوە و ڕادەستی هێزە عێراقییەکانی دەکەنەوە.

739 جار خوێندراوەتەوە