كۆرۆنا ڕۆژی جیهانی وەرزش لەپێناو گەشەپێدان و ئاشتیدا دەگۆڕێت

KNN : Kurdish News Network
08:54 - 06/04/2020
هەمەڕەنگ
+
-

چالاكییە وەرزشییەكان یەكێكە لە بابەتە گرنگەكان بۆ ژیانی هەر تاكێك و پەیوەندی بە تەندروستی لەش و ژیانی تاكەكانی كۆمەڵگەوە هەیە، هەروەها كاریگەری لەسەر تەواوی بوارەكانی ژیان جێدەهێڵێت.

 

 
گرنگی وەرزشكردن وای لەڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە ساڵانە لە 6 نیسان یادی ڕۆژی جیهانی وەرزش لەپێناو گەشەپێدان و ئاشتیدا دەكاتەوە.

 

یادكردنەوەی ئەمساڵ جیاوازە و دەكەوێتە سەردەمی بڵاوبونەوەی كۆرۆناوە، كە بەهۆیەوە سەرجەم هۆڵە وەرزشییەكان داخراوە و چالاكییەكانی ئەو بوارە وەستێنراوە، هەربۆیە یادەكەش تایبەتكراوە بە باسكردنی وەرزش لە سەردەمی كۆرۆنادا، ئەوەش بەپێچەوانەی ساڵانی ڕابردوو كە چەندین چالاكی وەرزشی ئەنجام دەدران.

 

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەپەیامێكیدا بۆ ڕۆژی "ڕۆژی جیهانی وەرزش لەپێناو گەشەپێدان و ئاشتی" داوای لە هەمووان كردووە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەكان بن، بەڵام لەماڵیشەوە لە ئەنجامدانی چالاكییە وەرزشییەكان بەردەوام ، بەجۆرێك هەفتانە 75 بۆ 150 خولەك وەرزش بكەن.

 

ئەو چالاكییانە بەهۆی كۆرۆناوە وەستاون یاخود دواخراون، تەنها ئەوانە نییە كە لە ناوخۆی وڵاتەكاندا بەڕێوە دەچن، بەڵكو چالاكییە وەرزشییە هەرێمی و كیشوەری و تەنانەت نێودەوڵەتییەكانیشی گرتۆتەوە، لەنێوانیاندا یارییەكانی ئۆڵۆمپیادی تۆكیۆ 2020.
وەستاندی ئەو ڕووداوە وەرزشیانە كاریگەری لەسەر بواری ئابوری وەرزشی هەبووە و بەشێكی یانەكان پلانەكانیان تایبەت كردووە بە كەمكردنەوەی خەرجییەكانیان، بەشێكی دیكەشیان هەوڵی فرۆشتنی یاریزانەكان و كارمەندەكانیان دەدەن یاخود كەمكردنەوەی موچەكانیان.

 

لای خۆیانەوە وەرزشكاران چونەتە پاڵ هەڵمەتەكانی هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی كۆرۆنا، لەڕێی بڵاوكردنەوەی پەیام و گرتەی ڤیدیۆی هەروەها دابینكردنی پارە و دروستكردنی نەخۆشخانەی تایبەت.

752 جار خوێندراوەتەوە