ئەمڕۆ ڕۆژی ویژدانە

KNN : Kurdish News Network
10:45 - 05/04/2020
هەمەڕەنگ
+
-

ویژدان ئەو لایەنە هەستیارە نەبینراوەیە كە ڕێگەخۆشكەری ئاسودەیی یاخود ئاڵۆزی دەرونییە لای كەسێك، هەروەها دادوەرێكی ڕاستگۆی خودی كەسێكە بەجۆرێك زۆر كەس دەڵێت، ئازاری ویژدان قورسترە لە سزاكانی یاسایی و كۆمەڵایەتی و كلتوری.

 

 
ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆبونەوەیەكیدا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا، بڕیاریدا ڕۆژێك دیاریبكات بۆ ویژدان و ساڵانە لە 5 نیساندا یادی بكاتەوە، ئەمساڵیش بۆ یەكەمجار یونسكۆ یادی ڕۆژەكە دەكرێتەوە.

 

ڕۆژەكە لەسەر پێشنیاری بەحرەین دانراوە، بەمەبەستی هاندانی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ چارەسەركردنی كێشە و ململانێكان بەڕێگەیەكی ئاشتیانە و دووركەوتنەوە لە شەڕ، ئەمە جگە لەوەی بۆ كەسانی ئاسایی دەبێتە هیوایەك بۆ بەدەستهێنانی ئاشتی ناوەكی.

 

نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لە وڵاتە ئەندامەكانی و هەروەها ڕێكخراوەكانی دیكەی ناوخۆی و جیهانی، سەرجەم لایەنەكانی حكومەت و كەرتی تایبەت و ڕێكخراوە نا حكومییەكان كردووە، بە ویژدان كاربكەن و ڕێز لە مافەكانی مرۆڤ بگرن و هەوڵی بڵاوكردنەوەی لێبوردەی بدەن، هەروەها ڕوبەڕووی توندوتیژی و چەوساندنەوەی بوەستنەوە و یەكسانی نێوان تاكەكان بپارێزن.

1321 جار خوێندراوەتەوە