کەسێک کوڕەزایەکی دووساڵانی خۆی کوشت

KNN : Kurdish News Network
10:22 - 03/04/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند،بەیانی ئەمڕۆ هەینی شۆفێرێک بە هەڵە کوڕەزایەکی دووساڵانی خۆی بە ئۆتۆمبیل شێلاوە و دواتر منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

 

 

 
پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکردوە، ئەمڕۆ لە ناحیەی ڕزگاری سەر بە قەزای کەلار شۆفێرێک کە ئۆتۆمبیلێکی جۆی کیای پێبووە،لەبەر دەرگای ماڵی خۆیان کوڕازایەکی خۆی بە ناوی (سارۆ شاهۆ عباس ) تەمەن دووساڵان دەشێلێت و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

پۆلیس ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئێستادا تەرمەکەی بەمەبەستی توێکاری براوەتە پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر بەکەفالەت ئازادکراوە

18701 جار خوێندراوەتەوە