فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی
بۆ چارەسەر نەخۆشی، خوێندن گەشتیاری لەدەرەوەی ولاتن و ڕەوشیان نالەبارە
دەگەرێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەى پەیوەندییەکانى دەرەوەى حکومەت لە ڕاگەیاندراویکدا بڵاویکردەوە،
پێشینەى گەڕاندنەوەى هاووڵاتیانى هەرێم لە دەرەوە دەدرێتە ئەو کەسانەى بۆ چارەسەری
نەخۆشى و خوێندن و گەشتیاریی لە دەرەوەى وڵاتن و ڕەوشیان لە ڕووی یاساییەوە
نالەبارە.
ئاماژەی
بەوەشداوە، سەرۆکى حکومەتى هەرێم لەگەڵ فەرمانگە و وەزارەت و لایەنە پەیوەندارەکان
جەختى لەسەر ئەم پرسە کردۆتەوە و بە هەماهەنگى کردن لەگەڵ وەزارەتى دەرەوە و نێردە
دیپلۆماسیەکانى عێراق و نوێنەرانى حکومەتى هەرێم لە دەرەوە هەوڵى بەرچاو دراوە و
ئاکامى باش بەدەست هێنراوە.
دەشڵێت،
سەرجەم ئەوانەى لە دەرەوە دەگەڕێنەوە رێکارى پزیشکى پێویستیان بۆ دەگیرێتە بەر،
ئەمەش فشارێکى زۆر لەسەر وەزارەتى تەندروستى و کارمەندانى دروست دەکات، کە توانای
لەو رووەوە سنووردارە. بۆیە بە هاووڵاتیانی بەڕێز رادەگەیەنین، لە ئێستادا تەنها
ئەو داواکاریانە ڕەچاو دەکرێن کە زۆر پێویستیان بە گەڕانەوە هەیە.
دووپاتیشدەکاتەوە،
ئەو هاووڵاتیانەی دانیشتووى هەر وڵاتێکن لە دەرەوە و کێشەى دارایى و شوێنى مانەوە
و کات بەسەرچوونى ڤیزایان نیە، داوایان لێ دەکرێت پشوودرێژ بن و لە دەرەوە
بمێننەوە و تەواوى رێنماییەکانى تەندروستى ئەو وڵاتانە جێبەجێ بکەن.
895 جار خوێندراوەتەوە